به‌هۆی ئێرانه‌وه، ئه‌مریكا سزای عیراق ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی راگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دوێنێ ئێواره‌وه، وێنه ئاسمانییه‌كانیان له‌سه‌ر رومادی راگرتووه كه پێشتر وه‌كو زانیاری ده‌یدا به هێزه‌كانی سوپای عیراق بۆ شه‌ڕی دژ به "داعش"، ئه‌مه‌ش بۆ عیراق وه‌ك له‌ده‌ستدانی چاوی ئاسمانه كه له‌و رێگه‌یه‌وه چاودێری چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی پێده‌كرد".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌مریكا ته‌نیا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو بڕیاریداوه پرۆسه‌كانی له رومادی و راوه‌دوونانی داعش رابگرێت كه پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی و ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌مریكا هێرشه ئاسمانییه‌كانی له‌و ناوچه‌یه راده‌گرێت و سوپای عیراق بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، ئه‌و پاڵپشتییهشی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دۆخه‌كه زیاتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی مه‌ترسیش بۆ سه‌ر به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و رێكارانه وه‌ك سزایه‌كه بۆ به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چوارقۆڵییه كه له‌گه‌ڵ روسیا و سوریا و ئێران پێكهێنراوه بۆ شه‌ڕی داعش، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش له‌سه‌ر زاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكید كرایه‌وه.
خه‌ندان
