له‌و 30 ڕۆژەدا 589 داعش كوژراون

له‌و 30 ڕۆژەدا 589 داعش كوژراون
لە مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا 589 داعش كوژراون؛ ئه‌مڕۆیش 75 داعش ڕایان‌كردووه بۆ سووریا‌.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو مانگی ئه‌یلوولەی ڕابرد، بە دەستی پێشمەرگە و بە بۆمبی فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و، چەکداری نەناس و، بە دەستی خۆیان، 589 داعش كوژران".
(مه‌موزینى) ده‌یشڵێ، ئه‌مڕۆ 75 تیرۆریست به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتوونە."
Top