شهممهی دابێ وهزیری بهرگری بانگهێشتی پهرلهمان دهكرێ
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق، وەزیری بەرگریی عێراق بانگھێشت دەکاتە پەرلەمان، تا بزانن بۆ عێراق لە شەڕی داعشدا ئا وا سستە؟ بە تایبەت لە سنووری پارێزگای ئەنباردا؛ لەو سنوورەدا هێشتا ھیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە و، ھۆکارەکەشی دیار نییە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئێمەش وەکو کورد لەبارەی ھێزی پێشمەرگە پرسیاری ئاراستە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین لەبەر چی پێشمەرگە نە مووچەی پێ دەدرێ، نە چەک؟! کەچی پێشمەرگە بە درێژایی ١٥٠٠ کیلۆمەتر خەریکە شەڕی داعش دەکات.
