په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
به‌پێی خشته‌ی كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقیش، له‌و دانیشتنه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای پاراستن له توندوتیژی خێزانی ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه به‌پێی دوایه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ئێستادا 401 حاڵه‌تی توشبوون به‌نه‌خۆشی كۆلێرا له سه‌رجه‌م پارێزگاكان (جگه له هه‌رێمی كوردستان) تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا شه‌ش توشبوو مردوون.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕی ده ملیار دیناری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆلێرا ته‌رخانكردووه، جگه له‌وه‌ش ده‌وامی خوێندنگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان قۆناغی (1_6)ی تا رۆژی 18ی مانگی داهاتوو دواخست.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جیهانی 200 هه‌زار ڤاكیسنی بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆلێرا ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كردووه.
خه‌ندان
