داهاتی نه‌وت به‌ته‌نیا بۆ مووچه ده‌بێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2016 داهاتی فرۆشی نه‌وت 55 ملیار دینار تێپه‌ڕناكات و له‌و بڕه پاره‌یه‌ش 40 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 11 ترلیۆن دیناری بۆ خانه‌نشینان ته‌رخان ده‌كرێـت.
عه‌بادی وتیشی، به‌و پێیه‌ی سه‌رجه‌می داهاتی نه‌وت بۆ مووچه خه‌رج ده‌كرێت پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت بهێنرێته پێشه‌وه و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌رته دابینبكرێت و به ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌سترێت و كاربكرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری عیراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه‌شكرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی زۆری مووچه‌ی پله باڵاكان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت .
خه‌ندان
