هاوپەیمانان ٢٠ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریا

هاوپەیمانان ٢٠ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریا
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە عێراق بۆردومان کرد و ٢٠ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگە جیاوازەکانیان لەو وڵاتەدا ئەنجام دا.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریاش سێ هێرش ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک حەویجە، بێجی، حەبانیە، کەرکوک، موسڵ، رومادی، شەنگال، سوڵتان عەبدوڵا و تەلەعفەر ئەنجام دراون، هاوکات هێرشەکانی سەر سوریاش لەنزیک ئەلبو کەمال، ڕەقە و مارع ئەنجام دراون.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.








سەرچاوەكان
Top