سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەرحان سلێڤانەیی رایگەیاند: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکەنەوە و کۆتایی بەپشووی جەژنی قوربان بێت و گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت.
سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبوونەوەی سبەی گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای داھات وگاردی نیشتیمانی بکرێت.
