حەیدەر عەبادی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت
دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول، کۆبوونەوەی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان لە نیویۆرک ئەنجامدەدرێت، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرە و نیویۆرک بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
چاوەڕوان دەکرێت عەبادی لە کۆبوونەوەکەدا پرسی شەڕی داعش لە عێراق باس بکات و داوای هاریکاری زیاتر بکات بۆ شەڕی دژی داعش.
هەر لە کۆبوونەوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بڕیارە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا گوتارێک پێشکەش بکات، کە میدیاکان بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن، بەتایبەتی لەبارەی پشتیوانیی رووسیا لە سووریا و بابەتی قهیرانی پەنابەران، كه پهیوهستن به رووداوەکانی عێراق و سووریا، بەتایبەتی بەو دواییانەش پێکهێنانی ژووری هاوبهشی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لهگهڵ ئێران و عێراق و سووریا و دانانی بنكه سهرهكییەکەی له بهغدا.
سووریا دوا پێگهی رووسیایە لە رۆژهەڵاتی ناوهڕاستدا و ژمارەیەک بنكهی سهربازی لە باکووری شاری لازقییە هەیە، بەم دواییانەش جگە لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بنکەی نوێی سەربازی لەو وڵاتەدا دروستکردووە.
رووداو
