ئه‌رده‌لان نوره‌دین: گه‌نده‌ڵییه‌كی یه‌كجار زۆر له عێراقدا كراوه و هیچ به‌رپرسێكی كورد تۆمه‌تبار نییه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (ئه‌رده‌لان نوره‌دین) به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له عێراقدا كراوه و له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییش له به‌رده‌ستماندان، به جۆرێك فه‌رمانبه‌ر له بانكی ناوه‌ندی هه‌بووه (70) ملیار دیناری دزیوه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕایكردووه، كه تاكو ئێستاش ده‌ستگیر نه‌كراوه و زۆر نموونه‌ی دیكه‌ش هه‌ن.
ئه‌رده‌لان نوره‌دین گوتیشی، پێشتر پشتگیری له گه‌نده‌ڵكاران ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا هه‌وڵێكی به‌هێز هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و كه‌س ناتوانێ به‌رگرییان لێ بكات، چونكه ئه‌م جاره شه‌قام دژیانه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی چاكسازیهدایه كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی پێكردووه بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. ڕوونیشی كرده‌وه، تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی كورد له حكوومه‌تی عێراق به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار نه‌كراوه و هیچ دۆسییهكیشیان له دادگا نییه.
