ئه‌میرێكى داعش و یاریده‌ده‌ریه‌كى له‌ رۆژئاواى رومادى كوژران

ئه‌میرێكى داعش و یاریده‌ده‌ریه‌كى له‌ رۆژئاواى رومادى كوژران
له‌ ئاكامى هێرشى ئاسمانى و بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى سوپاى عێراق له‌ رۆژئاواى شارى رومادى ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌میری رێكخراوى تیرۆرستى داعش و یاریده‌ده‌ریه‌كى كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز سعوودی بووه‌ كوژران.

فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى جزیره‌ و بادییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ناوچه‌ى كه‌بیسه‌ له‌ رۆژئاواى رومادى له‌ هێرشێكى ئاسمانى و بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق، ئه‌میرى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌و ناوچه‌ى به‌ ناوى ئه‌بو ده‌جانه‌ تونسى و سعوود حه‌ره‌بى كه‌ هه‌ڵگڕى ناسنامه‌ى سعوودى بووه‌ كوژران.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، هه‌ر له‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌، شه‌ش چه‌كدارى دیكه‌ى تیرۆرستى داعش كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوونه‌.
Top