حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە لە شاری تکریت کشابێتەوە

 حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە لە شاری تکریت کشابێتەوە
دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شیعە لە عێراق رەتیکردەوە لە شاری تکریت ناوەندی پارێزگای سەلاحەددین لە باکووری عێراق کشابێتەوە و رایگەیاند" پاراستنی شارەکەمان بە پۆلیسی فیدراڵی سەلاحەددین رانەسپاردووە".

ئەحمەد ئەلئەسەدی، گوتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبیی لە راگەیێندراوێکدا راشیگەیاند:"حەشدی شەعبی فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی لە شاری تکریت و فەرمانی راسپاردنی ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکەی بە پۆلیسی فیدراڵی و لۆکاڵیی دەرنەکردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە 19/9/2015 لە دەزگاکانی راگەیاندن وا بڵاوکرایەوە کە گوایە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شاری تکریت کشاونەتەوە و ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکەی بە پۆلیسی فیدڕاڵی و لۆکاڵیی راسپاردووە.

هاوکات بەپێی وەزارەتی بەرگریی عێراق تاوەکو ئێستا شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی عێراق چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی بێجی بەردەوامە کە کەوتووەتە دووڕێیی 40 کم لە باکووری تکریت.




















رووداو
Top