دوو خۆكوژ لە بەغدا خۆیان تەقاندەوە

 دوو خۆكوژ لە بەغدا خۆیان تەقاندەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 ی ئەیلوولی 2015، دوو خۆكوژ لە دوو ناوچەی جیاوازی بەغدا خۆیان تەقاندەوە و چەندین كوژراو و برینداریان لێكەوتەوە.

لە بەغدا، لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەکان رایگەیاند كە ژمارەیەک کەس لە ئاکامی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکاندا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەك برینداریش هەن. تاوەكو ئێستا ئامارێكی وردی كوژراو و برینداران رانەگەیێنراوە.

راشیگەیاند كە هەردوو تەقینەوەکە لەڕێگەی پشتێنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراون، خۆكوژێك لە گۆڕەپانی غەرناتە لە ناوچەی بابلشەرقی خۆی تەقاندووەتەوە، ئەوەی دیکەشیان لە گۆڕەپانی وەسبە لە نێوەڕاستی بەغدا، کە هەردووكیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە بەغدای پایتەختی عێراق رۆژانە تەقینەوە، كردەوەی چەكدرای و رووداوی نەخوازراو روودەدەن، بەهۆشیانەوە رۆژانە چەندین هاووڵاتی دەبنە قوربانی، لەگەڵ راگەیاندنی چاکسازییەکانی حکومەتیش، ژمارەی تەقینەوەكان زیادیان کردووە.














رووداو
Top