عەبادی دیسان نەهاتە پەرلەمان
(بەنگین مزووری) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی پرۆسەی چاکسازی بێتە پەرلەمان، بەڵام داوای لێبوردنی کرد و، بە بیانووی سەرقاڵی نەهات."
(بەنگین مزووری) گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە خۆی داوای کردبوو بێت بۆ پەرلەمان؛ هەڵبەت ٥٠ پەرلەمانتاریش داوایان لێ کردبوو بێتە پەرلەمان؛ دیارە هەتا پاش جەژن نایەت.
