لە مووسڵ دوو گروپی داعش بووە شەڕیان و، نۆیان لە یەک کوشت
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە گوندی وادیسەفا لە ناوچەی گەیارە لە مووسڵدا گروپی (عەلا عەگەش) و، گروپی (ئەبوومسعەب مووسڵ) لەسەر ماڵی دزراو بووە شەڕیان و، لە ئاکامدا ٩ کەسیان لی کوژرا."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ ٨٢ تیرۆریستی دیکەی داعش بەرەو سووریا ھەڵاتوون، کە سێیانیان پلەیان ئەمیرە.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ داعش ٥٠ کچ و کوڕی دەستگیر کردووە بەو بیانووەی پەیوەندیی خۆشەویستی لەنێوانیاندا ھەیە.
