ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عێراقیان به‌جێ هێشتووه و كۆچیان كردووه راگه‌یاندرا
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له ده‌ی مانگی حوه‌زیرانی رابردووه‌وه تا ئێستا چوارسه‌د هه‌زار كه‌س، عێراقییان به‌جێ هێشتووه و روویان له توركیا كردووه و له هه‌وڵی ئه‌ودان به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌ورووپا كۆچ بكه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت، به رێژه‌ی له‌سه‌دا ده له په‌نابه‌رانی عێراقی، له ئاواره‌كانن و هێشتا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه كه رۆژانه عێراق به‌جێ ده‌هێڵن و روو له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن .
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه له ئێستادا رۆژانه پازده گه‌شتی ئاسمانی له نێوان توركیا و عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و رۆژانه نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س به فڕۆكه له عێراقه‌وه بۆ توركیا ده‌ڕۆن.
مه‌سروور ئه‌سوه‌د روونیشی ده‌كاته‌وه، هێشتا كۆمیسیۆن ئامارێكی ته‌واوی بۆ ئه‌و كه‌سانه كه له‌كاتی كۆچكردنیان له رێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه له به‌رده‌ستدا نییه.
