عه‌لاوی:له‌سه‌رده‌می مالكیدا موسڵمان له‌ده‌ستداو له‌سه‌رده‌می عه‌بادیش ئه‌نبارمان له‌كیسچوو

عه‌لاوی:له‌سه‌رده‌می مالكیدا موسڵمان له‌ده‌ستداو له‌سه‌رده‌می عه‌بادیش ئه‌نبارمان له‌كیسچوو
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی‌و جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت تائێستا سه‌رۆك وه‌زیران هیچ جۆره‌ چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، ده‌ڵێت له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ زانیم كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوم له‌پۆسته‌كه‌م.

گوتیشی :تائێستا سه‌رۆك وه‌زیران هیچ جۆره‌ چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌و دوورخستنه‌وه‌شی له‌پۆسته‌كه‌ی بڕیارێكی نایاسایی و ناده‌ستووری و پێچه‌وانه‌ی سازانی نیشتمانییه‌".

سه‌باره‌ت به‌خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی پێشووی نوری مالكی‌و حكومه‌تی ئێستای حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌لاوی رایگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می مالكیدا موسڵمان له‌ده‌ستداو له‌سه‌رده‌می عه‌بادیش ئه‌نبارمان له‌كیسچوو، هه‌ركاتێكش ده‌وترێت بێجی ئازاد كراوه‌ له‌و سه‌ره‌وه‌ داعش دێت‌و داگیری ده‌كاته‌وه‌.







سەرچاوەكان
Top