عه‌بادی 123 بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ته‌كان لاده‌دات
هاوكات بڕیاری دا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی، یان به‌ڕێوه‌به‌ری دێرینى به‌ش، كاروبارى ئه‌و ده‌زگایه‌ى له كاره‌كانیدا به‌رده‌وامه به‌ڕێوه ببات تا به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی بۆ داده‌مه‌زرێنرێت.
له‌و باره‌وه نووسینگه‌ى عه‌بادی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تێیدا روونی كردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی جێبهێكردنی چاكسازییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى كارمه‌ندان به شێوه‌یه‌ك كارامیی ئه‌داى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به‌رزتر بكرێته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی بڕیارى له‌سه‌ر كار لادانى 123 بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه ئه‌وانه خانه‌نشین ده‌كرێن، یان ره‌وشی ئیداری‌یان به پێی یاسا و به پێی رێنماییه‌كانی ئه‌مانه‌تى گشتی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران رێكده‌خرێته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌بادى بڕیاری داوه لیژنه تایبه‌ته‌كان به پێكهاته‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و ئاستى ئه‌داى وه‌زاره‌ته‌كاندا بچنه‌وه‌و ئاستى كادیره باڵاكانى وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵسه‌نگێنن.
