ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چاكسازى له‌ عه‌بادى ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چاكسازى له‌ عه‌بادى ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دیراسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌كات كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه‌ به‌ ماڵپه‌رى ئاژانسى ئه‌خبارییه‌ى راگه‌یاندووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا عه‌بادى وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه‌ چاكسازییه‌كانى و داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات ، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ ئێستادا خه‌ریكه‌ دیراسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ بۆ چاكسازییه‌كان به‌ عه‌بادى داوه‌.

له‌ ماوه‌كانى رابردوو، پاش ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێ چاكسازى بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ و له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتى زیاترى دایه‌ عه‌بادى تا ئه‌و چاكسازییانه‌ بكات.
Top