بریکاری وەزارەتی دادی عێراق لە بەغدا دەڕفێنرێت
ئەفسەرێـکی پـۆلیس بە پلەی عەقید گوتی پاش نێوەڕۆی سێشەممە لە ناوچەی بنوکی بەغدا ژمارەیەک چەکدار کە جلوبەرگی ڕەشیان پـۆشیبوو و لە نێو چەند ئۆتۆمبیلێـکدا ، پـێشـیان بە ئۆتۆمبیلی عەبدولکەریم فارس بریکاری وەزیری داد گرتووە و ناوبراوی ڕفاندووە لەگەڵ ئەحمەد ئەلحوسەینی بەڕێوەبەری بەشی پـیاداچوونەوە و لێـکۆڵینەوە.
کاربەدەسـتێـکیش لە وەزارەتی داد هەواڵی ڕفاندنەکەی پشـتڕاستکردووە و گوتی عەبدولکەریم فارس جگە لەوەی بریکاری وەزارەتە هەروەها بەڕێوەبەری ئۆفیسی بەڕێوەبردنیشە.
