سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنەرانی عێراق حاكم (تارق گه‌ردى) گوتـی: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بریاره سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا كۆ ببنه‌وه."
حاكم (تارق) گوتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاساى پاسه‌وانى نشتیمانى به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى تا ئێستا ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه و یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران."
(گه‌ردى) زیاتر گوتیشى:" ده‌عوه‌تنامه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى)ـیەوە هاتووه بۆ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئێواره‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه دانیشتنى ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مان سه‌رۆك‌فراكسیۆنه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌باره‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه‌ى ده‌ستى پێ كردووه و هه‌نگاوى ئاینده‌ى و، پێده‌چێت بارو‌دۆخى ئه‌منى یش باسى لێوه بكرێت."
