جبووری داوا لە ئەمریکا دەکات هاوکاریی عێراق بکات
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێ "سەلیم جبووری لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر کرێس مۆرفی و سیناتۆر کاری بیتەرز کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و شەڕی داعشییان تاوتوێ کرد".
نووسینگەی سەلیم جبووری ئاماژە بەوەش دەکات کە "سەلیم جبووری لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە ئەمریکا کرد هاوکاریی عێراق بکەن لە رووی سەربازی و ئابوورییەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رووی ئابوورییەوە هاوکاریی عێراق بکات بەتایبەت کە نرخی نەوت لە جیهاندا دابەزیوە".
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە زاری سەلیم جبوریشەوە دەڵێ "عێراق ئەمڕۆ بە قیرانێکی ئابووری سەختدا تێپەردەبێ و هەڕەشەکانی ئەو قەیرانە بۆ سەر عێراق لە هەڕەشەکانی رەوشی ئەمنی کەمتر نین .
رووداو
