" 45 ملیار دۆلار لە كەرتی كارەبادا خەرج كراوە"
تارق گەردی راشیگەیاند: حكومەتی پێشووی عێراق بەرپرسە لە چۆنێتی خەرج كردنی ئەو بڕە پارەیە.
ئەو ئەندامە كوردەی لیژنەی نەوت و وزە داواشی كرد، حەیدەر عەبادی چاودێری دارایی كارا بكات و گەندەڵكاران لێپێچینەوەیان لێبكرێت، هاوكات راشیگەیاند، چاكسازیەكانی عەبادی رێڕەوێكی راست و دروستیان گرتۆتەبەر.
جێی باسە باشتر كردنی دۆخی كارەبا لە عێراق یەكێكە لە داواكاریەكانی خۆپیشاندەران و تەنانەت بەو هۆیەوە وەزیری كارەبا بانگهێشتی پەرلەمان كرا، بەڵام توانی متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنێتەوە.
