"دەوڵەتی قانوون ناتوانێ پەکی دادگاییکردنی مالیکی بخات"
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ وڵاتی قەتەر سەردانێکی ئاساییە و، ھیچ کێشەیەک نییە وڵاتی ئیسرائیل نییە تاوەکو بڵێن ناکرێت سەردان بکرێت و ئەو سەردانە ناچێتە خانەی خیانەتیشەوە؛ جگە لەوەش پەرلەمانتاران لە پارێزگاکانی خۆیانن و، بڕوا ناکەم توانیبێتی ئەو هەموو ئیمزای کۆ بکاتەوە كه دهڵێن 100 واژۆیان كۆكردووهتهوه، تەنها بۆ پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنە و، ھیچی تر نییە."
(ئەردەلان نوورەدینی) گوتیشی: "دەیانەوێت بەم ڕێگایانە ئەو کەیسانەی لەسەر مالیکی ھەیە و، ئەو تاوانانەی لەسەر ساخ بووەتەوە وای لێ بکەن لەسەر لابچێت و، بیگۆڕن، چونکە پێشتریش ئیمزایان کۆ کردەوە بۆ ئەوەی تۆمەت بدەنە پاڵ سەرۆکی ھەرێم سەرکەوتوو نەبوون و، دەیانەوێت ھەرکارێک بکەن بۆ ڕێگری لە دادگاییکردنی (مالیکی)، هەڵبەت ناتوانن ھیچ کارێک بکەن و، سەریش ناکەون.
