سەرۆک وەزیران بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرامی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەردەلان نورەدینی رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە لەباری پرۆسەی چاکسازی لەعێراق بانگھێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بکات، بەڵام رۆژەکە دیاری نەکراوە و پێویستە عەبادیش ئامادەبێت.
ئەردەلان نورەدینی گوتیشی: ھەرچەندە ئێمە وەکو پارتیی لەوچاکسازیانە زیانمان بەركەوتووە و پۆستمان لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ چاکسازین بەمەرجێک عێراق بەرەو ھەڵدێر نەبات.
نورەدینی ڕونیشی کردەوە: رۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش خۆپیشاندانەکانی رۆژی ھەینی لەکۆبوونەوەیەکدا ھاندان ھەبووە بۆ ئەوەی خەڵک داوای ھەڵوەشاندنەوە پەرلەمان وھەموارکردنەوە دەستور بکەن، بۆیە پێویستە عەبادی بێتە پەرلەمان و لەسەر ئەوپرسانە گفتوگۆی لەگەڵ بکرێت.
