فەرماندە ئەمەریکییەکان ئامادە نین لە عێراق شەڕ بکەن
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، فه‌رمانده و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده نین بچنه هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له عێراقدا, له كاتێكدا له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مەریكا هه‌ندێك داوای ناردنی هێزی وشكانی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه له‌زاری رۆبه‌رت بی نیله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مەریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆنگرێسدا گه‌وره‌ترین فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌وه بێ ئاگان كه ئاخۆ وڵاته‌كه‌یان له حاڵه‌تی جه‌نگدایه یان نا.
وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت: خواستی كۆمارییه‌كان بۆ ناردنی هێزی وشكانی بۆ عێراق هه‌وڵێكه بۆ تێوه‌گلانی سوپا له جه‌نگێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ڤێتنام دوچاری بونه‌وه و جەختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، باراك ئۆباما خاوه‌نی هیچ جۆره ستراتیژێكی ئاشكرا نییه بۆ پشتیوانیكردن له جه‌نگاوەره سوننه‌كانی عێراق. .
سەرچاوەكان
