به‌ها ئه‌عره‌جی: ژماره‌یه‌ك وه‌زیر دژی چاكسازییه‌كانی عه‌بادی بوون
به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی سۆمه‌رییه ڕایگه‌یاند: له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وه‌ره‌قه چاكسازییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت، دژی خاڵی نۆیه‌م وه‌ستانه‌وه، كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی دهكردو بیانووی تێنهپهڕینیان له په‌رله‌مان ده‌هێنایه‌وه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: ئه‌و، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه ده‌ربڕیوه له كاتێكدا پۆسته‌كه‌ی خۆشی تێدا بوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له وه‌زیره‌كانی تریش كردوه، ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، ناویان له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌عره‌جی ئاشكراشی كردوه، كاتێك سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بینیوه، پێی وتوه هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێت پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
سەرچاوەكان
