سێ زانكۆكه‌ی مووسڵ له‌هه‌رێم خوێندنیان لێ ده‌كرێ
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا (به‌شار كیكی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: " وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌سه‌ر داوای هه‌رسێ زانكۆی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا (زانكۆی مووسڵ و نه‌ینه‌وا و حه‌مدانیه) وه، له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی خۆمان كه ئاواره‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا و، قوتابیان و كه‌سوكاریان داوایان كرد كه یارمه‌تییان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆلیژه‌كانی ئه‌م زانكۆیه له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه به تایبه‌تی له هه‌ولێر و دهۆك وه‌كو ئه‌ركی خۆم هه‌ستام به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆك خۆشبه‌ختانه توانیمان ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین به‌فه‌رمیی و به نووسراو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بێبه‌ش نه‌بن له خوێندن چونكه پارساڵ بێبه‌ش بوون له خوێندن.
(به‌شار كیكی) گوتیشی له‌رێگه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانیش هه‌وڵ به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌كرێت له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن به‌تایبه‌تی پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و ئێزدی و شه‌به‌ك كه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه جیایه له‌و بابه‌ته‌ی ئیمه ئیشی بۆ ده‌كه‌ین.
(كیكی) زیاتر گوتیشی: "حكوومه‌تی عیراق پێشتر بڕیاری دابوو شوێنی جێگره‌وه بۆ زانكۆی مووسڵ كه‌ركووك ده‌بێت به‌ڵام نه‌كرا، بۆیه هێناومانه بۆ هه‌ولێر و دهۆك كه كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی له زانكۆی مووسڵ ده‌كه‌ونه نه‌خۆشخانه‌ی شێخان و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌وام ده‌كه‌ن و، كۆلیژه‌كانی مرۆیی له قه‌زای سێمێل ده‌وام ده‌كه‌ن واتا زانكۆی نه‌ینه‌وا و مووسڵ ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای دهۆك و، زانكۆی حه‌مدانیه‌ش ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی عه‌نكاوه له هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه: "خه‌لكی مووسڵ زۆر خۆشحاڵن به كردنه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیانه له هه‌رێمی كوردستاندا و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ن بۆ ئەو یارمه‌تی و هاوكارییە به‌رده‌وامەیان."
