به هۆى بۆردومانى موشه‌كى 11 تیرۆرستى داعش له فه‌للوجه كوژران
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار ئاشكرایكرد، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سێ شوێن و بنكه‌ى تیرۆرستانى داعش له ناوه‌ڕاستى ناحیه‌ى سه‌قڵاوییه له باكوورى شارى فه‌للوجه، له‌لایه‌ن سوپاوه بۆردومانكران و به هۆیه‌وه یازده تیرۆرستى داعش كوژران و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه بۆردومانكردنى ئه‌و شوێنانه‌ى تیرۆرستانى داعش به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌كى هه‌واڵگرى بوو .
