ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران متمانه‌ى دایه‌وه‌ وه‌زیرى كاره‌با

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران متمانه‌ى دایه‌وه‌ وه‌زیرى كاره‌با
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دانیشنێكى خۆى ساز كرد و تیایدا بانگهێشتى وه‌زیرى كاره‌باى عێراق قاسم فه‌هداوى كرد بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى خراپیى كاره‌با .

له‌و دانیشتنه‌دا دواى گفتوگۆكردن و ئاراسته‌كردنى پرسى له‌ وه‌زیرى كاره‌با، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى له‌ وه‌زیرى كاره‌با خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام به‌ زۆرینه‌ى سه‌د و په‌نجا و سێ ده‌نگ له‌ كۆى دووسه‌د و شه‌ست په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بوو، متمانه‌ به‌ وه‌زیرى كاره‌باى عێراق درایه‌وه‌ و مه‌تمانه‌ى لێ نه‌سه‌ندرایه‌وه‌.
Top