پرۆژه‌یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه
په‌رله‌مانی عێراق، خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئاشكرا كرد، كه‌تێدا پرۆژه یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی كه له 22 مادده پێك دێت، ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌رێت.
هاوكات، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، له‌سه‌ر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتییان، لێپرسینه‌وه له قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌با ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئاواره‌كان له بانكه‌كانی عێراق دا ده‌كرێت.
هه‌ر له دانیشتانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و چالاكییه گۆماناوییانه ده‌كرێت, كه هاوكاریی تیرۆریستانی داعش كردوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوودش په‌رله‌مانی عێراق یاسایی پارته سیاسییه‌كانی عێراقی په‌سه‌ند كرد‌و به په‌سه‌ندكردنی یاسایی پاسه‌وانی نیشتیمانیش، په‌رله‌مانی عێراق 2 له گرنگترین ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی له پێشتردا ناكۆكیی زۆری لایه‌نه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه، په‌سه‌ند كردوه.
