وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق 16 گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
له‌مباره‌یه‌وه خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شازده گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك كه به‌هاكه‌ى سێ ملیار‌و چوارسه‌دو بیست و چوار ملیۆن دۆلاربووه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گوتیشى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بوون، له‌وانه‌ش ، هه‌ندێ له‌و گرێبه‌ستانه گومانى گه‌نده‌ڵیان لێده‌كرا و هه‌ندێكشیان پێویستنه‌بوون و هه‌ندێكى دیكه‌شیان مه‌رجى یاساییان تێدا نه‌بووه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سوودى له یه‌ك ملیار‌و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه وه‌رگرتووه كه واژووى سى و شه‌ش گرێبه‌ستى تازه‌ى بۆ كڕینى چه‌ك پێ واژووكردووه.
