لەشەڕی ناوەخۆی داعش 17 كەس كوژران

لەشەڕی ناوەخۆی داعش 17 كەس كوژران
ئه‌مڕۆ له‌شاری موسڵ دوو گروپی ناوه‌خۆی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو به‌شه‌ڕیان و 17 كه‌سيان له‌یه‌كتر كووشت.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌عید مه‌موزینی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ له‌ نزیك قه‌زای به‌عاجی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ له‌ درێژه‌ی شه‌ڕه‌ ناوه‌خۆییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ل یه‌كتر، دوو گروپی ڕێكخراوه‌كه‌ به‌شه‌ڕهاتن.

مه‌موزینی گووتی: شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو گروپی ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌فری و گروپی ئه‌بو جه‌ناح ئه‌لموسڵی دابوو كه‌ هه‌ردوولا لەئەنجامی ئەوشەرەیان17 تیرۆریستیان له‌یه‌كتر كووشت.

Top