عەلی سیستانی پێشوازی له‌قاسم سلێمانی نه‌كرد و ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعه‌ش قوڵتر ده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌كه ڕایاگه‌یاند: له‌بری خودی سیستانی، قاسم سلێمانی ناچاربوو نوێنه‌ره‌كانی مه‌رجه‌عی باڵا ببینێت، كه‌بریتی بوون له عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی وئه‌حمه‌د سافی”.
پێشتر هه‌مان سه‌رچاوه هه‌واڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توندی نێوان “قاسم سلێمانی” و “حه‌یده‌ر عه‌بادی” به‌میدیاكان گه‌یاندبوو. له‌و دیداره‌دا سلیمانی به‌توندی دژایه‌تی خۆی بۆ به‌دواداچوونی تۆمه‌ته‌كانی مالیكی ده‌ربڕی بوو.به‌ڵام عه‌بادی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی پێداگری ده‌كات. ئه‌وه‌ش واده‌كات سلێمانی به‌توڕه‌یی كۆبوونه‌وه‌كه به‌جێ بهێڵێت.
شیاوی باسه، به‌هۆی چاكسازییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه، ماڵی شیعه‌كان وبه‌تایبه‌تی “حیزبی ده‌عوه” بوونه‌ته دووبه‌شه‌وه. باڵی مالیكی به‌پشتیوانی ئێرانییه‌كان و، باڵی عه‌بادی به‌پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف، تێك گیراون. پێشتریش سیستانی هۆشیاری ئه‌وه‌یدا، كه‌ئه‌گه‌ر عه‌بادی لهچاكسازییهكاندا سهركهوتوونهبێت، ئه‌وا عێراق دابه‌ش ده‌بێت. پێشوازی نه‌كردنیشی له سلێمانی، نیشانه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر قوڵتر بوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان.
هاوكات حیزبه شیعییه‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه ودیكۆمێنتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی عێراق ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێ له‌وڕێگه‌یه‌وه مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف بهێننه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه فه‌توای حه‌رام كردنی خۆپیشاندان ده‌ربكات.
باس‌نیوز
