له‌ شه‌ڕه‌كانى باكوورى رومادى 11 تیرۆرستى داعش كوژران

له‌ شه‌ڕه‌كانى باكوورى رومادى 11 تیرۆرستى داعش كوژران
له‌ ئاكامى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ باكوورى شارى رومادى ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار، 11 تیرۆرستى داعش كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى ئه‌نبار رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبو عیسا له‌ باكوورى شارى رومادى، شه‌ڕ و پێكدادانێكى قورس له‌ نێوان هێزه‌كانى ئه‌منى و تیرۆرستانى داعش روویدا و له‌ ئاكامى شه‌ڕه‌كه‌ش، 11 تیرۆرستى داعش كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون و به‌ هه‌ڵهاتنى تیرۆرسته‌كانى داعش شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایى هات.
Top