عەبادی بەردەوامه لە سەر چاكسازیەكانی لە حكومەتی عێراقدا

عەبادی بەردەوامه لە سەر چاكسازیەكانی لە حكومەتی عێراقدا
جەبار عەبادی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لەسەر بۆدجەی ساڵی 2016 دامەزراندن نابێت جونكە ئەو داهاتەی كە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وڵات تەنها بەشی كرداری ئامادە كراوی كارا هەیە.

هەروەها ووتی " سەبارەت بە پلەكانی دامەزراندن ئەو فەرمانە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت ئەگەر پێویستیان به دامەزراندن لە داموو دەزگاكانی وڵاتدا هەبوو ئەمەش لە كاتێكدایه كاتێك بۆدجەی 2016 پەسەند دەكرێت.


حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاری كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دا لە 33 ئەندامەوە بۆ 22 ئەندام ئەم بریارە هەیكەلی وەزارەتەكانیش دەگرێتەوە.


دوای خوپێشاندانی هاووڵاتیان و دەنگی نارەزایی لە عێراق بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە حكومەتی عێراق حەیدەر عەبادی دەستی بە چاكسازی كرد و چەند بەرپرسێكی باڵای حكومەتەكەی لە كارەكانیان دورخستەوە و لە ئێستادا دەستی بە كۆمەلێك چاكسازی تر كردووە.
Top