سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کۆده‌بێته‌وه و کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌ش ١١برگه‌یه
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان "نه‌دا میرگه‌سۆری" رایگه‌یاند: سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دات و کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌ش له ١١برگه پێکدێت، که ژماره‌یه‌کیان پڕۆژه یاسان، له‌وانه ده‌نگدان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای حزبه‌کان که دیار نیه سبه‌ی په‌سه‌ند ده‌کرێت یاخود نا، چونکه پێشتریش زۆر جار ئاماده‌کراوه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام نه‌کراوه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ پڕۆژه یاسای ویلایه‌تی ھه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌کان ده‌کرێت.
نه‌دا میرگه‌سۆری گوتی، ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی عێراق بانگھێشت ده‌کرێت و له‌باره‌ی خراپی کاره‌با لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، چونکه له‌ئێستادا پرسی کاره‌با بۆته پرسێکی جدی.
