موقته‌دا سه‌در داوای خۆپێشاندان ده‌کات
ئه‌م به‌یاننامه‌یه که ئه‌مڕۆ بڵاو کراوه‌ته‌وه، یه‌که‌م داوای راسته‌وخۆی سه‌رکرده‌یه‌کی حزبیی عێراقه بۆ به‌شداری کردن له ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا، به‌غدا و چه‌ندین شاری ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، خۆپێشاندانی به‌رفراوانیان دژی گه‌نده‌ڵی و که‌میی خزمه‌تگوزاری، به‌خۆ بینی.
دوایین خۆپێشاندانه‌کانیش له به‌سره و حلله چه‌ندین رۆژ به‌رده‌وام بوو. به‌پێی هه‌واڵه‌کان، له‌م خۆپێشاندانانه‌دا سوننه و شیعه به‌یه‌که‌وه به‌شدار بوو.
