بێریڤان خه‌یلانى: بڕیاره سبه‌ى عه‌بادى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باس له چاكسازییه‌كانى بكات
بێریڤان خه‌یلانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كوردستانی روون و ئاشكرایه سه‌باره‌ت به‌و چاكسازییانه‌ی عه‌بادی كه ئێمه وه‌كو كورد له گه‌ڵ ئه‌و چاكسازییهین به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌بێت رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی پێش پێكهێنانی حكومه‌ت تێك نه‌چێت و هه‌ر وه‌زیرێك بگۆردرێت ده‌بێت وه‌زیرێكی شاره‌زاو شیاو دابنرێت به‌پێی ته‌وافقی سیاسی نێ,ان لایه‌نه سیاسییه‌كان .
روونیشیكرده‌وه هه‌ر سبه‌ی بریار وایه په‌رله‌مانی عێراق بانگێشتی وه‌زیری كاره‌با بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌می كاره‌باو چاره‌سه‌ركردنی.
