داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌كرێت
كازم شه‌مه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: حه‌یده‌ری عه‌بادی ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ هاتووه‌ته پێش كه پێشتر بۆ هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێكی تر نه‌بووه به‌شێوه‌یه‌ك كه مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی و شه‌قام پشتیوانی له چاكسازییه‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ راگه‌یاندووه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه: "ئینتیما بۆ هه‌ر حزب و كوتله‌یه‌ك كاری ئاساییه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه دیموكراتین، به‌ڵام عیراق به‌دۆخێكی تایبه‌تدا ده‌ڕوات و ته‌حه‌دیات و فشاری حزبی زۆر هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك رێگری ده‌كات له ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه و لێپرسینه‌وه له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده حزبییه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی".
شه‌مه‌ری ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: "ئه‌مڕۆ تۆپه‌كه له مه‌یدانی عه‌بادییه و خه‌ڵكیش پشتیوانی ئه‌ون، بۆیه پێویسته هه‌نگاوێكی مێژوویی بنێت و مۆدێلێكی سیاسی نوێ دابهێنێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ئینتیما بۆ نیشتیمان جێگای ئینتیما بۆ حزب بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه ده‌ست له حزبی ده‌عوه بكێشێته‌وه و خۆی ته‌رخان بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییانه‌ی رایگه‌یاندوون و هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی ده‌كه‌ن".
خه‌ندان
