كۆشكى سپى كوژرانى جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى راگه‌یاند
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یالی له هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانه‌كه‌ی له شاری موسڵ كوژرا و ئه‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره‌ى بۆ رێكخراوى تیرۆریستیى داعش هه‌بووه .
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و گه‌وره تیرۆریستیه‌ى داعش هه‌ماهه‌نگی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نێوان سوریا و عێراق ده‌كرد و رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له پیلان گێران له دوو ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌تی هێرشكردنیان بۆ سه‌ر شاری موسڵ .
هه‌روه‌ها له‌و هێرشه ئاسمانییه‌ى هاوپه‌یماناندا تیرۆریستێكى دیكه به‌ناوی ئه‌بو عه‌بدولڵا كوژراوه كه به‌رپرس بوو له هه‌ماهه‌نگی و چالاكییه‌كانی راگه‌یاندنی تایبه‌ت رێكخراوى تیرۆریستیى داعش.
