كۆشكی سپی: پیاوی دووه‌می ناو داعش كوژرا
“نید برایس” له بڵاوكراوه‌یه‌كدا دووپاتی كوژرانی پیاوی دووه‌می ناو داعشی كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: ” فاضل ئه‌حمه‌د حه‌یالی، ناسراو به‌حاجی موعته‌ز، كه‌سی دووه‌می ناو ڕێكخراوی داعش له‌هێرشێكی فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كاندا له‌نزیكی موسڵ كوژراوه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕۆژی 18/8 له‌كاتێكدا ئه‌و پیاوه له‌سه‌فه‌رێكدا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌بو عه‌بدوڵا، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و گرووپه، كه‌وتنه به‌ر هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا”.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: ” كوژراوه‌كه جێگری ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه، ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئامێر و چه‌ك و ته‌قینه‌وه‌و، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه له‌نێوان عێراق و سوریادا”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كوژرانی حه‌یالی، زۆر به‌خراپ كارده‌كاته سه‌ر كرده‌وه‌كانی داعش، چونكه ئه‌و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر پاره‌داركردن و ڕاگه‌یاندن و هاوكاری لۆجیستی ئه‌و ڕێكخراوه. به‌رپرسی كرده‌وه‌كانی ڕێكخراوه‌كه بوو له عێراقدا. له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014شدا، به‌شداری دانانی نه‌خشه‌ی داگیركردنی موسڵی كردووه.
باسنيوز
