( UN) لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی ژنان هۆشداری دەداتە عەبادی
سهرچاوهیهكی ئاگادار له ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق رایگەیاند:" نهتهوه یهكگرتووهكان نامهیهكی ئاڕاستهی حهیدهر عهبادی سهرۆكوهزیرانی عێراق كردوه و تێیدا هۆشداری دەداتە عەبادی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان و دوای لێدەکەن بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە".
سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی " نەتەوە یەکگرتووەکان لەنامەکەیدا کە بۆ عەبادی رەوانەی کردووە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان هەڵەیەکی گەورەیە و پێویستە ئەو وەزارەتە بمێنێتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، بوونی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان، هەماهەنگی و پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ بەرنامە و کاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە لەبارەی پرسی ژنان لە عێراق وئەرکە مەدەنییەکانیان، بۆیە داخستنی ئەو وەزارەتە بە سوودی عێراق نابێت و پێویست بەمانەوەی دەکات.
وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان وەزیرەکەی بەیان نووری-ە، کە كوردە و لەسەر پشكی یەكگرتوو پۆستەكەی وەرگرتبوو.
رۆژی 16ی ئابی 2015، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی وەزارەتەکانی حکومەتەکەی لە 13وەزارەتەوە بۆ 22 وەزارەت دا، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پۆستی هەر سێ جێگری سەرۆکوەزیران.
بەگوێرەی بڕیارەکەش وەزارەتەکانی (دەوڵەت، مافی مرۆڤ، ژنان، کاروباری پارێزگاکان) هەڵوەشێنرانەوە و وەزارتەکاتی زانست و تەکنەلۆجیا و خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی کران بە یەک وەزارەت، وەزارەتی ژینگەش لەگەڵ تەندروستی یەکخرا و وەزارەتی شارەوانیش لەگەڵ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تێکەڵکران، وەزارەتەکانی گەشتوگوزار و رۆشنبیریش کرانە یەک وەزارەت.
رووداو
