له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ مالیكی ده‌كرێته‌وه
ڕۆژنامه‌ی عه‌كازی سعودی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كه له‌ئێستادا به‌سه‌ردانێك له ئێرانه، جگه له تۆمه‌تی كارئاسانیی بۆ كه‌وتنی موسڵ، تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داراییشی خراوه‌ته پاڵ و به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی گه‌نده‌ڵی بۆ مالیكی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌مان ڕۆژنامه، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له‌لایه‌ن مالیكی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، پاره‌یه‌كی زۆر له‌بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاودیو كراوه‌و به‌ره‌و بانكه‌كانی سویسرا گوازراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاوی كردوه‌ته‌وه: لیژنه‌كه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه لهگهندهڵییهكانی مالیكی، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌و ژماره‌یه‌كی حسابی وردیان ده‌ستكه‌وتوه كه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌یه‌وه دۆسێی ناوبراو ئاراسته‌ی دادگای عێراق بكرێت.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بڕیاره جێبه‌جێیان بكات، لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی گه‌نده‌ڵكاران و دادگاییكردنیان یه‌كێكه له‌و خواستانه‌ی شه‌قامی عێراقی پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كات و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانیش پشتیوانیی لێده‌كه‌ن.
