نوری له‌تارانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر سعودیه: سعودیه و ئیسرائیل به‌فه‌رمی سپۆنسه‌ری تیرۆر ده‌كه‌ن
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌بۆ یه‌كێتی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه ئیسلامییه‌كان سازكرابوو گوتی: ” پێویسته به‌ئاشكرا هێڵی وه‌هابی و فیكری ته‌كفیری بۆ جیهان ئاشكرا بكرێن”.
گوتیشی: ” سعودیه ده‌ستوه‌ردانی كردووه له‌عێراق و به‌حره‌ین و سوریا، ئه‌گه‌ر هاوكاری وڵاتانی دۆستی سوریا نه‌بوایه، ئه‌وا دوژمنان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان بۆخۆیان ژێر بار ده‌خست”.
ئاژانسی هه‌واڵی”ئه‌هلوبه‌یت” ی ئێرانی له‌زاری مالیكییه‌وه گواستیه‌وه كه‌ناوبراو گوتویه‌تی: ” عێراق، له‌دوای ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه تایفیه‌ی پێشوو، قه‌ده‌ری وابوو ببێته گوزه‌رگای جیۆستراتیژی بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی له‌ت وپه‌ت كردنی تایفی ناوچه‌كه، كه زلهێزه‌كان به‌هۆی هێزه عێراقی و هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن”.
گوتیشی: ” سعودیه و بنه‌ما فیكریه‌كه‌ی، واته وه‌هابیه‌ت، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و بنه‌ما فیكریه‌كه‌ی، واته زایۆنیزم، به‌فه‌رمی سپۆنسه‌ری تیرۆر ده‌كه‌ن”.
باس‌نیوز
