په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه مالیكی كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سۆمه‌ریه نیوز، په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌ربه نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق داوایان له سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه كه ئه‌گه‌ر ناوی مالیكی له راپۆرتی لیژنه‌ی كه‌وتنی شاری موسڵ به‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش ده‌رنه‌هێنرێت، ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و له په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ناو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی موسڵ، ئاشكرای كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو فه‌رمانی داوه به‌هێزه چه‌كداره‌كان له شاری موسڵ بكشێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه مالیكی له‌لایه‌ن بارزانی_یه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كراوه، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌و لیژنه په‌رله‌مانییه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی موسڵ پێكهێنرا، رایگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌نجامه‌كان كه لیژنه‌كه پێیگه‌یشتون له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ جێگری سوپاسالار فه‌ریق عه‌بود قه‌نبه‌ر و غه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عه‌لی غه‌یدا، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان و ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری له‌كاردوورخراوه‌ی نه‌ینه‌وا و مه‌هدی غه‌راوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله، له‌گه‌ڵ سه‌عدون دلێمی، وه‌زیری پێشووی به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نوری مالیكی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له كه‌وتنی موسڵ به‌ده‌ستی داعش، تێوه‌گلاوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌شی بۆ "به‌غدادییه نیوز" خسته‌ڕوو، سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كه لیژنه‌كه چاوی پێیانكه‌وتووه، رایانگه‌یاندووه، كه مالیكی فه‌رمانی ده‌ركردووه به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له موسڵ.
ئاشكراشیكرد، كه له هه‌مان كاتدا، راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، مالیكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه پێشنیازیكردبوو شاری ته‌لعه‌فه‌ر رزگار بكه‌ن و موسڵ بپارێزن.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌و دۆسێیه‌دا تۆمه‌تبار كراون، ژماره‌یان 35 كه‌س ده‌بێت و راپۆرتی كۆتاییش راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كرا.
خه‌ندان
