لێژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ کۆبوونەوە

 لێژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ کۆبوونەوە
لێژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ رۆژی یەکشەممە 16-8-2015 کۆبوونەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر تۆمەتبارەکانی کەوتنی موسڵ بدرێت بەڵام ناوی هیچ تۆمەتبارێک ناخوێندرێتەوە.

بەپێی رێککەوتنێکی سیاسی بڕیاردراوە بە نهێنی دەنگ لەسەر تۆمەتبارەکانی کەوتنی موسڵ بدرێت".
هەر تۆمەتبارێک پێویستە زۆرینەی رەها لە نێو لیژنەکە دەنگی لەسەر بدات بۆ ئەوەی وەکو تاوانباری کەوتنی موسڵ ناوی لە نێو ئەو راپۆرتەدا بهێڵدرێتەوە کە دەدرێتە پەرلەمان".

بڕیاردراوە لەکاتی پێشکەشکردنی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەوتنی موسڵ، ناوی هیچ تۆمەتبارێک نەخوێندرێتەوە.

حاکم زاملی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" رۆژی یەکشەممە 16-8-2015 کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن و راپۆرتی کۆتایی دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق".

راپۆرتەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ، بەگوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ "گەورەترین راپۆرتی لێکۆڵینەوەیە لە مێژووی پەرلەمانی عێراقدا کە لە 120 لاپەرە زیاترە".

لە 9-6-2014، داعش شاری موسڵ و بەشێکی زۆری سنووری پارێزگای نەینەوای کۆنترۆڵکرد، سوپای عێراق بەبێ بەرگریکردن لە شارەکە هەڵاتن و زۆربەی چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای عێراقی کەوتنە دەست رێکخراوی داعش.












رووداو
Top