٣ ئەمیر و ٦٠ تیرۆریستی داعش كوژران
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە بارەگایەكی داعش لە گەڕەكی مەسارف تەقییەوە و، لە ئاكامدا ١٣تیرۆریست كوژران كە سێیان پلەیان ئەمیرە بە ناوەكانی (ئەبو كەریم)، (ئەبوسارا) و (ئەبو نەجوا).
(مەموزینی) گوتیشی: "ماوەی مانگێكە ئەمێرێكی داعشی بە رەگەز سعوودیایی ئافرەتێكی بۆ جیهادی نیكاح بردووە، ئەمڕۆ ئافرەتەكە بە دەمانچەی بێدەنگ ئەمیرەكەی كوشتووە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و تاوەكو ئێستایش تیرۆریستان بە دوایدا دەگەڕێن و نەیادۆزیوەتەوە".
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە ڕوونیشی كردەوە، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین مۆڵگەی داعشیان بۆردوومان كردووە و تەنیا لە مەشات گەندی لە باكوری مووسڵ، لە ئەنجامی بۆردوومانەكان ٥٠ تیرۆریست كوژراون و شەش ئۆتۆمبێلیشیان تێك شكێندراون.
