عەبادی: چاکسازییەکانمان بوونە رابردوو

عەبادی: چاکسازییەکانمان بوونە رابردوو
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە دەوڵەت هەوڵی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەدات و چاکسازییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بوونە رابردوو.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کە پێشوازیی لە سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە و هەردوولا جەختیان لەسەر پشتگیرکردنی چاکسازیی و بەرەدەوامییدان پێی، کردووەتەوە.

حەیدەر عەبادی هەروەها رایگەیاندووە، کە دەوڵەت هەوڵدەدات خزمەتی هاووڵاتییان و دژایەتی گەندەڵیی بکات، لەپێناو دروستکردنی وڵاتێکی دامودەزگایی.

پێشتر حەیدەر عەبادی چەند بڕیارێکی دەرکرد، کە بەشێکیان پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی دەرماڵە و ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسانی باڵا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی جێگرانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمارەوە هەبوو و دەگوترێت، کە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە پشت ئەم بڕیارانەی عەبادییەوە بوون.












باسنيوز
Top