فراكسیۆنی پارتی: دووباره له‌سه‌ر دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان داده‌نیشینه‌وه
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات "له‌و هه‌ڵمه‌ته چاكسازییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاندوه، پارتی هه‌ر دوو پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران كه د.رۆژه و پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه فەرهاد نیعمه‌توڵایه له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه جگه له پۆستی سوپاسالاری عێراق كه بابەكر زێباری بوو، کە تائێستا كه‌سێكی له شوێن دانه‌نراوه‌ته‌وه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی "ئێمه وه‌ك پارتی چاوه‌ڕێی پاكێجی دووەمی چاكسازیه‌كه عه‌بادی ده‌كه‌ین، تابزانین چه‌ند پۆستی دیكه له كورد وه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌وکاتە قسه له‌گه‌ڵ كوتله كوردییه‌كان ده‌كه‌ین، دووباره پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه كاتی خۆی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه وه‌رگیراون".
ئه‌و په‌رله‌مانتارەی پارتی روونیشكرده‌وه كاتی خۆی، كه پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیان داوه به گۆڕان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو، كه پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌لای ئه‌وان بووه "بۆیه دووباره له‌سه‌ر دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان داده‌نیشینه‌وه".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌رانی چه‌ند ناوچه‌و شارێكی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی چاكسازی راگه‌یاند و چه‌ندین پۆستی باڵای له عێراقدا كه‌م كردەوه، كه به‌شێكیان به‌ر لایه‌نی كوردی كه‌وتن.
رووداو
