عەبادی ئاگادارکرنەوەیەک دەداتە پەرلەمان
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە بڕیارەکانی، کە ”بۆ چاکسازیی“ دەریکردن، یەک پاکێجە و ناکرێ پارچە پارچە بکرێت.
حەیدەر عەبادی پەیامێکیشی بۆ پەرلەمانی عێراق ناردووە و داوادەکات، بەرپرسیارێتی و هەڵوێستی خۆی لە بارەی بڕیارەکان رابگەیەنێت، ”بە بە قبووڵکردن یاخود بە رەتکردنەوە“.
پێشتر حەیدەر عەبادی بە پشتیوانیی مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە عێراق، چەند بڕیارێکی دەرکرد و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و زۆربەی سەرکردەکانی عێراق پشتگیرییان کرد، کە تێیدا پۆستی جێگرەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری هەڵوەشاندەوە، وێڕای کەمکردنەوەی دەرماڵە و ژمارەی پاسەوانەکانی بەرپرسانی وڵات.
باسنیوز
